ئەو بەشە خۆراکەی کە دەدرێتە هاووڵاتیان دیاری‌کرا
پەیامی کورد ... ئەو بەشە خۆراکەی کە دەدرێتە هاووڵاتیان دیاری‌کرا
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی ھه‌رێم به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیانی دیاریكرد و رایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك سێ كیلۆ برنج و كیلۆیه‌ك شه‌كر و ٤٠٠ گرام دۆشاوی ته‌ماته‌ی به‌رده‌كه‌وێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوبه‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌پێی نووسراوێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی خۆراكی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكوومه‌تی فیدڕاڵ كه ئاراسته‌ی لقی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی خۆراك كراوه داواكراوه، ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و بهشهخۆراكانهی كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی ئه‌و نووسراوه بۆ هه‌ر كه‌سێك لهمهوبەدوا ٣ كیلۆ برنج، یه‌ك كیلۆ شه‌كر، یه‌ك ده‌به رۆنی زه‌یت، ٤٠٠ گرام دۆشاوی ته‌ماته، یه‌ك كیلۆ (فاسۆلیا و نیسك و نۆک)،٩ كیلۆ ئاردی به‌رده‌كه‌وێت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە