ئەو بەندکراوەی ئەشکەنجەدانی "نەوید ئەفکاری" لەقاودابوو لە بەندیخانەی تاران کوژرا
پەیامی کورد ... ئەو بەندکراوەی ئەشکەنجەدانی "نەوید ئەفکاری" لەقاودابوو لە بەندیخانەی تاران کوژرا
شاهین ناسری" ئەو بەندکراوەی ئەشکەنجەدانی "نەوید ئەفکاری" لەقاودابوو لە بەندیخانەی تاران کوژرا
شاهین ناسری بەندکراو لە بەندیخانەی تاران و شاهیدی ئەشکەنجەی "نەوید ئەفکاری" رێکەوتی ١٤ی سێپتەمبەر ، لە " تیپی ٥ی بەندیخانەی تارانی گەورە"وە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابۆوە و ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی سێپتەمبەر، تەرمی شاهین ناسری دراوە بە پزیشکی قانوونی تاران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە ڕایگەیاندووە، "شاهین ناسری" لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ دەرەوەی بەندیخانە ناوی چەند کەسی لە بەرپرسانی بەندیخانە ئاشکرا کردووە کە هەڕەشەی کوشتنیان لێ کردووە و یەکێک لەوانە بە" مەزلوومی" ناسراوە.
شاهین ناسری خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران بووە بەڵام کاتی خۆی لە بەندیخانەی شیراز بەند کراوە و لەوێ شاهیدی ئەشکەنجە و ئازاری "نەوید ئەفکاری" بووە و دواتر لەقاوی دابوو.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە