ئەو خۆراکانەی سوودیان هەیە بۆ گەشەی قژ و تەندرووستی
پەیامی کورد ... ئەو خۆراکانەی سوودیان هەیە بۆ گەشەی قژ و تەندرووستی
خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پرۆتین و ئۆمیگا 3 و زینک و فۆلیک ئەسید و ڤیتامینەکان دەتوانێت بۆ تەندرووستی قژ کاریگەر بێت.
بەپێی ڕاپۆرتی کتێبخانەی نیشتمانی پزیشکی، ژنێکی پێگەیشتوو بە تێکڕا پێویستی بە نزیکەی ٢٠٠٠ کالۆری هەیە لە ڕۆژێکدا. جگە لە ووزە، ئەو ماددە خۆراکیانەی لە ڕێگەی خۆراکەوە بەدەستمان دەهێنن کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر تەندرووستی قژ هەیە.
فرانسیس لارج مان ڕۆت، پسپۆڕی خۆراک و نووسەری کتێبی (The Everyday Snack Tray) دەڵێت: "قژ لە پرۆتین درووستکراوە، بەتایبەتی کیراتین، بۆیە شتێکی مەنتیقیە کە پێویستە پرۆتینی پێویست لە خۆراکەکەماندا بەدەست بهێنین بۆ پاڵپشتیکردنی گەشەی قژ".
ئەم بابەتە 12074 جار خوێندراوەتەوە