ئەو سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییە ڕووسی یەی کە لەلایەن ئەمریکاوە فڕێندرابوو ڕاگوێزرایە ویلایەتەیەکگرتووەکان

پەیامی کورد     ...   ئەو سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییە ڕووسی یەی کە لەلایەن ئەمریکاوە فڕێندرابوو ڕاگوێزرایە ویلایەتەیەکگرتووەکان .

سیستەمی بەرگری ئاسمانی پانتسیر ی ڕووسی ڕفێندراو لە لایەن ئەمریکییەکانەوە ڕاگوێزرێتە ویلایەتەیەکگرتووەکان .

بە پێی ڕاپۆرتێک سیستەمی بەرگری مووشەکی پانتسیر - ئێس ١ کە لە لیبیا ڕفێندرابوو بڕیاروایە بگوازرێتە بنکەی هیزی ئاسمانی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ڕایت - پێتێرسۆن لە ئۆهایۆ . ئەم هەواڵە لە لایەن Popular Mechanics ڕاگەیندراوە .

بە ووتەی ئەم بڵاوکراوەیە ، ناوەندی نیشتمانی زانیاری بۆشایی گەری ویلایتەیەکگرتووەکان لە سنووری بنکەکەدایە . کە لەوانەش شتی دیکە ، لە حاڵی پێداچوونەوە لە هەندێک نموونەگەلی کەل و پەلی سەربازی بیانی تەرخان کراوە . هەروەها میدیاکان رایانگەیاند کە پانتسیر بۆ پێداچوونەوەی بنچینەی چۆنیەتی کارکردنی ، لەو شوێنەدا لیک دەکرێتەوە و جارێکی دیکەش درووست دەکرێتەوە .

پێشتر ڕۆژنامەی بەریتانی تایمز مەقالەیەکی بڵاوکردەوە کە بە پێی ئەوە ساڵی ڕابردوو لە لیبیا سیستەمێکی بەرگری مووشەکی ئۆتۆماتیک ی خۆگێڕ ی ڕووسی پانتسیر - ئێس ١ کڕدراو لە لایەن ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییەوە لە مەیدانی شەڕدا دەستی بەسەردا گیرا . بە دوای ئەمەدا بە شیوەی نهێنی و شاراوە بۆ بنکەیەکی ئاسمانی ناتۆ لە ئاڵمانیا ڕادەست کرا .

بە ووتەی نووسەری ئەم بابەتە بۆ راگواستنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ بنکەی ئاسمانی Ramstein ، گرووپێکی تایبەت بە فڕۆکەوانی هەڵگرتن و ڕاگواستنی سەربازی ئەمریکی C-17 Globemaster گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی زووار . هەروەها جێگای ئاماژەدانە کە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایدەگەێنێت کە سەرەتا سیستەمە بەرگرییە ئاسمانی یەکەی لە ڕووسیا بە دەست هێناوە و دواتر بۆ پاڵپشتی و پشتیوانی لە هێزە وەفادارەکان بە مارشاڵ خەڵیفە حەفتەر بۆ لیبیا نێردراوە .

 

 


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە