ئەو مانگە دەستکردە سیخوڕییەی کە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لە خولگەی زەویدا وون بوو، دووبارە شوێن پێی گیرا

پەیامی کورد    ...   ئەو مانگە دەستکردە سیخوڕییەی کە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لە خولگەی زەویدا وون بوو، دووبارە شوێن پێی گیرا

مانگی دەستکردێکی سیخوڕی کە دەیان ساڵ لەمەوبەر بە "ونبوو" ڕاگەێندرابوو، ئێستا جارێکی دیکە دۆزرایەوە. "جۆناتان مەکدۆڤڵ"، فیزیای ئەستێرەیی، دووبارە دۆزینەوەی ئەم مانگە دەستکردەی بە ناوی S73-7 لە ٢٥ی نیسان (٦ی ئایار) ڕاگەیاند.

مانگی دەستکردی سەردەمی جەنگی سارد کە بە فەرمی ناوی باڵۆنی قەبارەدانانی ژێر سوور (S73-7)ە، تیرەکەی نزیکەی ٦١ سانتیمەترە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەبەردەستدان، هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە 10ی نیسانی ساڵی 1974 بە مانگی دەستکردێکی سیخوڕی زۆر گەورەتر لە چوارچێوەی بەرنامەی تاقیکردنەوەی بۆشایی ئاسمانیدا ڕەوانەی ئاسمانی کردووە.


ئەم بابەتە 52729 جار خوێندراوەتەوە