ئەو ٨ هاووڵاتییە ڕۆژهەڵاتییەی کە لە لایەن تورکیاوە ڕادەستی بەرەی ئەلنۆسرە کرابوون تا ئێستا بێسەروشوێنن
پەیامی کورد ... ئەو ٨ هاووڵاتییە ڕۆژهەڵاتییەی کە لە لایەن تورکیاوە ڕادەستی بەرەی ئەلنۆسرە کرابوون تا ئێستا بێسەروشوێنن
هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ئەو هەشت هاووڵاتییەی رۆژهەڵاتەوە لهبهر دهستدا نیە.
بەپێی ڕاپۆرتێک لە كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان، حکوومەتی تورکیا لە ٢٢ی ئۆگۆستی ٢٠٢١دا، هەشت پەناخوازی خەڵکی شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بەنیازبوون له ڕێگهای ئهو ووڵاتهوه بگهن به ئەورووپا، دەستبەسەر و ڕادەستی گرووپی تیرۆریستی “ئەلنوسرە” له سووریا دهكات.
جێی ئاماژهیه كه ئەو هەشت پەناخوازەی خهڵكی رۆژهەڵات، لەگەڵ ٥٧ پەنابەری دیکەی خهڵكی هەرێمی باشووری کوردستان بوون، کە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر دەکرێن و له ڕێگهی شاری “ئهعزاز” له باكووری سووریاوه ڕادهستی گرووپی “ئهلنوسره” دهكرێن.
هاووڵاتیانی باشووری کوردستان لە سایەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێش چوونە ناو عەزاز گەڕێندراونەتەوە هەرێمی کوردستان و رۆیشتوونەتەوە لای بنەماڵە و کەس و کاری خۆیان، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ئەو هەشت هاووڵاتییەی رۆژهەڵاتەوە لهبهر دهستدا نییە.
ناوی ئهو ههشت هاووڵاتیەی رۆژهەڵات بریتین له:
دەماوەند پاکسرشت
مۆبین وەلەدبێگی
ئەفشار رۆستەمی
بەهمەن شادرەوان
مەسعوود حەیدەری
سهعید ئەحمەدی
فەردین دەرویشپوور
هیدایەت رۆخزادی
ئەم بابەتە 12010 جار خوێندراوەتەوە