ئەو پیاوەی کە توانیبووی دزە بکاتە ناو بنکەی ئاسمانی ، شوێنی جێگیر بوونی فڕۆکەی سەرۆککۆماری ئەمریکا دەست بەسەر کرا

پەیامی کورد    ...   ئەو پیاوەی کە توانیبووی دزە بکاتە ناو بنکەی ئاسمانی ، شوێنی جێگیر بوونی فڕۆکەی سەرۆککۆماری ئەمریکا دەست بەسەر کرا .

ئەو کەسەی کە دوزی کردبووە ناو بنکەی ئاسمانی ئەندرووز لە ئیالەتی مریلەند ی ئەمریکا ، شوێنی جێگیر بوونی فڕۆکەی سەرۆککۆماری ئەمریکا بە ناوی Force One دەست بەسەر دەکرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بابەتە لە لایەن سی ئێن ئێن ەوە لە زاری بەیاننامەی ئەرتەش ی ئەمریکاوە راگەیندراوە .

پێشتر ڕاگەێندراوە کە هێزی ئاسمانی ویلایەتەیەکگرتووەکان خەریکی لیکۆڵینەوەن سەبارەت بە دزە کردنی کەسێکی نەناسراو بۆ ناو بنکەی ئاسمانی ئەندرووز .

دەوترێ هێزە ئەمنییەکانی بنکەی ئاسمانی ئەم پیاوەیان دەست بەسەر کردووە و خستوویانەتە ژێر لێپرسینەوە . هەروەها ڕادەستی دامەزراوەگەلی ئاسایشی شوێنە کراوە بەڵام هیچ بەڵگەیەک بە واتای پەیوەندی دار بوونی ئەو لەگەڵ گرووپگەلی تووندڕەو نەدۆزراوەتەوە .

کەناڵی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن هەروەها ئاماژەی کردووە لە دوای ئەم ڕووداوە ، ‌هێزی ئاسمانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا پێداچوونەوەیەکی گشتگیر لە ڕێکارەکانی خۆی لە بواری ئەمنییەتی دەست پێدەکات .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە