ئەو چەوریانەی کە کۆلیسترۆڵت دادەبەزێنن / موعجیزەیەک کە پێی دەوترێت ئۆمیگا ٣

پەیامی کورد  ...  ئەو چەوریانەی کە کۆلیسترۆڵت دادەبەزێنن / موعجیزەیەک کە پێی دەوترێت ئۆمیگا ٣

چەوری ئۆمیگا 3 چەورییە گرینگەکانە کە سوودی گرینگی هەیە بۆ دڵ و مێشک و میتابۆلیزمی لەش، هەروەها بە ڕێژەیەکی بەرز لە خانەکانی چاو و مێشکتدا چڕ دەبێتەوە. بەڵام خەڵک بەشی پێویست ئۆمێگا ٣ ناخۆن.

چەوری ئۆمیگا ٣ ڕۆڵی هەیە لە گەشەکردنی مێشک و دەمار و چاو لە کۆرپەدا. هەروەها یارمەتی پاراستنی تەندرووستی سیستەمی بەرگری لەشمان دەدەن و ڕۆڵیان هەیە لە کەم کردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ لە کەسانی پێگەیشتوودا.

چەوری ئۆمیگا ٦ هاوشێوەی چەوری ئۆمیگا ٣ چەوری تەندروستە و ناتێر کە پێویستە لە خۆراکەکانمانەوە دەستمان بکەوێت چوونکە دەتوانێت وزە بە جەستەمان دابین بکات.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە