ئەو ڕۆژنامەنووسە سنەیی یەی کە دەست بەسەر کرابوو ئازاد کرا

پەیامی کورد      ...     ئەو ڕۆژنامەنووسە سنەیی یەی کە دەست بەسەر کرابوو ئازاد کرا

بە گوێرەی هەواڵەکان ڕۆژنامەنووس و نووسەری کورد "  ئیرەج عێبادی " دوای ئەوەی کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە وە دەست بەسەر کرا بوو ئازاد کرا  .

ئەمە لا حاڵێکدایە کە سەرلەبەیانی ڕۆژی ٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی ئیرەج عێبادی، ڕۆژنامەنووس ، نووسەر، وەرگێر و چیرۆکنووسی تەمەن ٧٣ ساڵ و دەستبەسەریان کردبوو  و هەروەها بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ئەم کارەیان کردبوو و هەروەها تەلەفۆن و کۆمپیوتەرەکەشی دەست بە سەردا گیرابوو .

تاکوو ئێستا هۆکاری دەست بەسەرکردن و گومانەکان ڕانەگەیندراوە . 


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە