ئەو کەسانەی کە هەواڵی درۆ لە سەر پەنابەری و هاندانی خەڵک بۆ ڕۆیشتنی بێلاڕووسیا بڵاو دەکەنەوە کێن و لە کوێ دەژین ؟؟؟
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دوو کەس بە ناوەکانی " کاروان ڕەواندزی و ڕەنج پشدەری " ئەو کەسانەن کە لە پشتەوەی ئەم کارە پیس و نامرۆڤانەیەن و هەوڵی ناشیرین کردن و شێواندنی دۆخی ووڵات دەدەن
ئەم دوو کەسە ، کەسانێکی قۆڵبڕن کە قۆڵی خەڵک بۆ بەژەوەندی تاکە کەسی خۆیان دەبڕن و لە ڕێگای پەیجەکانیانەوە بە ناوی یارمەتیدانی پەنابەران و دەستیان هەیە لە هاندانی خەڵک بۆ کۆچ کردن بەرەو ووڵاتی نادیاری و هەروەها دژایەتی کردنی هەرێمی کوردستان .
سەرەڕای ئەمانە ماوەی چەند ڕۆژێکە هەواڵی ساختە سەبارەت بە ووڵاتی ئاڵمانیا بڵاو دەکەنەوە کە گوایە ئاڵمانیا کۆچبەرانی سەر سنووری بێلاڕووسیا وەردەگرێت و پۆڵەندا ش ئەمڕۆ سنوورەکانی خۆی بۆ کۆچبەران دەکاتەوە . کە لە ڕاستیدا ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستی و ووڵاتانی ئاڵمانیا و پۆڵەندا ئەم هەواڵە ڕەت دەکەنەوە .
زانیاری سەبارەت بە هەر یەک لە دوو کەسە بەم شێوەیە بڵاو کراوەتەوە بۆ ئاگاداری هەموو هاووڵاتیانی بەڕیزی کوردستان
کاروان ڕەواندزی کێیە ؟؟
کەسێکی فێڵباز و قۆڵبڕ و درۆزنە ، دانیشتووی ووڵاتی ئاڵمانیایە کە ساڵی ٢٠١٦ گەیشتووەتە ئەو ووڵاتە و خێزاندارە و مافی مانەوەی لە ئاڵمانیا بە شێوەی فەرمی ڕەتکراوەتەوە
تاکوو ئێستا چەندین هەزار یۆرۆی بە فرت و فێڵ لە خەڵکی فەقیر و هەژار وەرگرتووە بە بیانووی ئەوەی کە گوایە کەیسیان بۆ دادەڕێژێت و مافی پەنابەری یان بەو کەیسەوە بۆ وەردەگرێت لە حاڵێکدا کە ئەو کەسە خۆی مافی پەنابەری نییە و ڕەت کراوەتەوە
کەسی دووهەم کە ناوی ڕەنج پشدەری یە بەم شێوەیە پێناسەی کراوە
دانیشتووی ووڵاتی یوونان ە و پێشتر پەیوەندی لەگەڵ شاسوار عەبدۆلواحید هەبووە و کاتێک کە بە هۆی دزی و ئاشکرابوونی چەندین تاوان و بەڵگەوە لەم کەناڵە دوور دەخرێتەوە و زۆربەی خەڵکی یوونان ئەم کەسە دەناسن و ناوبانگی هەیە کە پارەیئ چەندین کەسی خواردووە و خۆی وەک کەسێکی مرۆڤدۆست دەرخستووە بەڵام لە ڕاستیدا کەسێکی جێگای باوەڕکردن نییە و دەستی خەڵکی بڕیوە و خەریکی ڕووتانەوەی خەڵکە ، بە بیانووی کۆکردنەوەی پارە بۆ پەنابەران بە هەزاران دۆلاری خەڵکی خواردووە . لە ڕیگای پەیجەکەیەوە کاری کردووە بۆ وورووژاندنی هەست و عەتفی خەڵک بۆ ئەوەی پارەی بۆ ڕەوانە بکەن کە گوایە بۆ یارمەتیدان و هاوکاریکردنی کۆچبەران ە
لە ئێستادا پۆلیسی ئاڵمانیا و ئەورووپا لەم کەیسە ئاگادار کراونەتەوە و لە حاڵی بەدواداچوونن بۆ ئەم کارە
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە