ئەو کەسانە کە شوێنی شۆڕشگێڕانی پەکەکە ئاشکرا دەکەن، لە لایەن ئەمریکا وە خەڵات دەکرێن

پەیامی کورد       ...     ئەو کەسانە کە شوێنی شۆڕشگێڕانی پەکەکە ئاشکرا دەکەن، لە لایەن ئەمریکا وە خەڵات دەکرێن

١٤ی مانگی ئێپریلی ساڵی٢٠٢١ی زایینی، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، لە تویتێکدا نووسیویەتی، “ئەمریکا سوورە لەسەر بەڵێنەکەی بۆ پێدانی خەڵات بۆ هەر کەسێک زانیاری لەسەر شوێنی “موراد قەرەیلان، جەمیل باییك و دووران کاڵکان” بداتە ئەمریکا. 

 ئەم بڕیارە کاردانەوەی ڕۆژنامەنووسان و چالاکڤانانی لایەنگری پەکەکەی لێکەوتەوە و لێدوانی جیاوازیان لەسەری هەبوو لەوانە ڕێبەرە شۆڕشگێڕەکان لە شوێنێک نییەن و لە ماڵی تاک بە تاکی کوردن و بە کوژانەوەی خەباتی پەکەکە، خەباتی گەلی کوردیش دەکوژێتەوە. 

یان ئەم بڕیارەیان وەکوو هاندانی دەوڵەتی تورکیا زانیوە کە دژی مەکتەبی ئاپۆچی دەجووڵێتەوە و باشتر وایە ئەمریکا بە سیاسەتەکانی خۆیدا بچێتەوە. 

ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی ٦ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٨، ئەمریکا بڕی ١٢ ملیۆن دۆلاری بۆ هەرکەسێک دیاری کرد، کە زانیاری لەسەر شوێنی شۆڕشگێڕانی کورد جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکە و موراد قەرەیلان و دوران کاڵکان، ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، ئاشکرابکەن و ١٤ ئەم مانگەش ئەو بەڵێنەی دووبارەی کردەوە.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە