ئەپڵ تێلێگرامی ناچار بە نەهێشتنی توانمەندییەکی سەرنج ڕاکێش بکات
پەیامی کورد ... ئەپڵ تێلێگرامی ناچار بە نەهێشتنی توانمەندییەکی سەرنج ڕاکێش بکات
تێلێگرام تاقیکردنەوەی توانمەندییەک بۆ نەمایشکردنی ناوەڕۆکگەلی دراوی لە کەناڵەکان دەست پێکردووە . حاڵا پۆل دۆرۆف ، بەڕێوبەری گشتی ئەم پەیام گەیانە لە پۆستێکدا ڕایگەیاندووە کە ئەم تایبەتمەندییە بە هۆی سنوور و گەمارۆگەلێکی تایبەتی ئەپڵ ەوە لە بەر دەستی بەکارهێنەرانی پلەتفۆرمی iOS دا نابێت .
تێلێگرام لەم دواییانە ئیزنی بە هەندێک لە بەرهەم هێنەرانی ناوەڕۆک داوە تاکوو بە کەرەستەگەلی کەسی سێهەمی و باتەکان بتوانن نەمایشی ناوەڕۆکی هەندێک لە پۆستەکان بکەنە تایبەت بە پێدانی پارە .
دۆرۆف نووسی : ئەم تایبەتمەندییە لە ڕاستای هاوکاری بۆ بەدیهێنانی پارە بۆ کاربەرانی بووە و تا ڕادەیەک کۆی گشتی پارەی دراو دەداتە بەرهەم هێنەری ناوەرۆکەکە ، بەڵام چوونکە لەم شێوەیەدا هیچ دەست حەقێک بە ئەپڵ نادرێت ئەم کۆمپانیایە داوای لە تێلێگرام کردووە تاکوو ئەم توانمەندییە لە ئەپی خۆی لە iOS نەهێڵێت .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە