" ئەپڵ " دزرا

پەیامی کورد   ...  ئەپڵ " " دزرا

دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا 2 بڕیاری پێشووی دادگای سەبارەت بە داوای یاسایی ماسیمۆ لە دژی ئەپڵ سەبارەت بە دزینی خاوەندارێتی فیکری هەستەوەری ئۆکسیژێنی خوێن لە مۆدێلە نوێیەکانی ئەپڵ واچ دا پشتڕاست کردەوە و پشتگیری لە داواکار کرد.

پێشتر کۆمیسیۆنی بازرگانی نێودەوڵەتی ئەمریکا (ITC) ڕایگەیاند کە کۆمپانیای ئەپڵ دوو پاتێنتی تاقیگەی ماسیمۆ و سێرکاکۆری Cercacor Laboratories پێشێل کردووە.

دوای پێداچوونەوەی ٦٠ ڕۆژە، بڕیاری ITC بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی کاتژمێرە زیرەکەکانی ئەپڵ کە تەکنۆلۆژیای هەستکردن بە ئۆکسیژێنی خوێنیان بەکارهێناوە (خاوەنی ماسیمۆ) کۆتایی هات.


ئەم بابەتە 12013 جار خوێندراوەتەوە