ئەکتەری بەناوبانگی هۆلیوود کۆچ دوایی کرد
پەیامی کورد ... ئەکتەری بەناوبانگی هۆلیوود کۆچ دوایی کرد
ئاژانسەکانی هەواڵ ، هەواڵی مردنی ڕی لیووتا ئەکتەری بەناوبانگی سینەما کە بە فیلمگەلێک وەکوو دۆستانی باشی مارتین سکۆرسیزی دەناسرا ڕادەگەێنن
به‌رپرسانی ته‌ندرووستی كۆماری دۆمۆنیكا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایانگه‌یاند، ره‌ی ڵیۆتا، هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری به‌ناوباگی هاڵیود به‌هۆی ته‌مه‌نه‌كه‌یه‌وه و له كاتی خه‌وتنیدا كۆتایی به‌ژیانی هاتوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ڵیۆتا بۆ تۆماركردنی فلمی "Dangerous Waters" له یه‌كێك له ناوچه‌كانی ئه‌و ووڵاته بوه و هێشتا هۆكاری مردنه‌كه‌ی روون نه‌بوه‌ته و به‌پێی زانیاری پزیشكانیش بێت له‌وانه‌یه ئه‌و ئه‌ستێره‌یه به‌هۆی وه‌ستانی یه‌كێك له خوێنبه‌ره‌كانی جه‌سته‌یه‌وه له خودا مردبێت.
ئه‌م ئه‌ستێره‌یه، پڕ به‌رهه‌مترین ته‌مه‌نی هونه‌ری خۆی به‌ڕیَ كردوه و یه‌كێكبوه له براوه‌ی خه‌ڵاتی "گۆڵدن گلۆوب" و به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین و باشترین كاره‌كته‌ره‌كانی ناو فلمی "Goodfellas" داده‌نرێت.
ره‌ی ڵیۆتا، له 18ی 1954 له ویلایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مریكا له‌دایك بوه و خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی و نێوده‌وڵه‌تیه و له فلمه زۆر باشه‌كانی وه‌ك "Bee Movie، Wild Hogs، Hannibal، فلمی زۆر تایبه‌تی John Q و Narc، هه‌روه‌ها Turbulence و چه‌ندان فلم و دراما ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كاندا رۆڵی تایبه‌تی بینیوه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌كاتی خودا كۆتایی به ژیانی هاتوه.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە