ئەکتەری زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی " لەبیرنەکراو " کۆچی دوایی کرد

پەیامی کورد   ...  ئەکتەری زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی " لەبیرنەکراو " کۆچی دوایی کرد

کریستین ئۆلیڤەر ئەکتەری زنجیرە درامای هۆشداری بۆ کوبرا ١١ لە ڕووداوێکی فڕۆکەدا ژیانی لەدەستدا. پێدەچێت کریستین ئۆلیڤەری تەمەن 51 ساڵ و دوو کچەکەی [مادیتای تەمەن 10 ساڵ و ئەنیکی تەمەن 12 ساڵ] گیانیان لەدەستدابێت، دوای ئەوەی فڕۆکەکەیان لە کەناری کاریبی لە نزیک دوورگە بچووکەکەی پێتی نۆیس ڕۆژی پێنجشەممە کەوتە خوارەوە. غەواسە ناوخۆییەکان تەرمەکانیان دۆزیەوە و لە فڕۆکەکە دەریانهێنا و دواتر ڕادەستی کارمەندانی پاسەوانی کەنارئاوەکانیان کرد.

ئاگاداری بۆ کۆبرا ١١ زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی ئاڵمانییە و باس لە تیمێکی دوو کەسی پۆلیسی ڕێگاوبانەکان دەکات. ئەم زنجیرەیە لە زیاتر لە ١٢٠ ووڵات نمایش کراوە. تا ئێستا ٤٥ بەشی ئەم زنجیرەیە بڵاوکراوەتەوە.


ئەم بابەتە 12007 جار خوێندراوەتەوە