ئەکرەمی : پیاو کاتێک ژنێک لە ژنەکەی جوانتر دەبینێت دڵی دەڕوات !
پەیامی کورد ... ئەکرەمی : پیاو کاتێک ژنێک لە ژنەکەی جوانتر دەبینێت دڵی دەڕوات !
سید ڕەزا ئەکرەمی ئەندامی کۆمەڵەی ڕۆحانی گەلی تێکۆشەری ئێران ڕایگەیاند : ژنی موسڵمان دەبێ خۆی زێڕین هەژمار بکات . زێڕ و زیو لە بەر دەست دادەنێن یا خود لە ناو جامخانە ؟ کچی ئێرانی دەبێ بزانێت ئەم خۆداپۆشینە بۆ پاراستن و ئەمنییەتی خۆیەتی .
دەبێ لە کچەکان پرسیار بکرێت ئامانجی ئێوە چیە ؟ ئایا دەتانەوێت خەڵک ئێوە ببینن و قسەی نەشیاوتان پێ بوترێت یا خود بە دوای کار و زانکۆ و کڕینن ؟ ئەم کچە دەبێ قبووڵی بکات کە لەچک و حیجاب بۆ پارێزگاری کردن لەوە .
لەمەبەدوا ، تەڵاقی زۆر و هاسەرگیری کەم دەبێت ، کاتێک پیاوێک ئەمانە دەبینێت و لە ژنەکەی ئەو جوانترە ، بە پشتڕاستی یەوە دڵی دەبات و بنەماڵەکەی لێک دەترازێت .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە