ئەگەری داخرانی گەورەترین کۆمەڵگای پێرۆشیمیای جیهان بە هۆی کەمبوونی گاز
پەیامی کورد ... ئەگەری داخرانی گەورەترین کۆمەڵگای پێرۆشیمیای جیهان بە هۆی کەمبوونی گاز
واڵ ستریت ژۆرناڵ ڕایگەیاند : ئەگەری ئەوە هەیە کە کۆمپانیای BASF ئاڵمانیا بە هۆی کەمبوونی گاز ناچار بێت چالاکییەکانی گەورەترین کۆمەڵگای پێترۆشیمیای جیهان لە شاری لۆدڤیگسهافن ی ئاڵمانیا ڕابگرێت .
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕووسیا هەناردەکردنی گازی بۆ ئاڵمانیا ٦٠٪ دابەزاندووە و ئەم کۆمپانیایە هۆکاری ئەگەری ڕاگرتنی چالاکییەکانی بۆ هەر ئەم بابەتە ڕاگەیاندووە .
پچڕاندنی بەپەلەی گاز لە لایەن ڕووسیاوە دەتوانێ ببێتە هۆی دابەزینی ١٢٪ لە بەرهەمی ناخاڵس ی ناوخۆیی ئاڵمانیا . بە پێی پێداچوونەوەکان زیاتر لە هەمووان پیشەسازی شووشەوات و ئاسن زەرەرمەند دەبن .
هەروەها باقی پیشەسازییەکان لەوانەش شیمی ، سیرامیک ، پیشەسازی خۆراک و پارچە ، لە ئەگەری پچڕانی گازی ڕووسیا بە تووندی و بە قورسی زەرەرمەند دەبێت .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە