ئەگەری داخستنی حکوومەتی ئەمریکا بەهێزتر دەبێت
پەیامی کورد ... ئەگەری داخستنی حکوومەتی ئەمریکا بەهێزتر دەبێت
ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە ٢١٦ دەنگی نەرێنی بەرامبەر ٢١٢ دەنگی ئەرێنی، دژی دەستپێکردنی مشتومڕ لەسەر پڕۆژە یاسای تەرخانکردنی بوودجەی بەرگری ٨٨٦ وەستایەوە.
پڕۆژەیاسای بوودجەی سەربازی ئەمریکا پێشتر ڕۆژی سێشەممە لە دەنگدانێکی هاوشێوەدا شکستی هێنا و سەرەتای ئەم مانگە لە بەرنامەی کاری ئەم پەرلەمانە لابرا.
ئەگەر کۆنگرێسی ئەمریکا تا یەکەمی ئۆکتۆبەر بوودجەیەک بۆ درێژەدان بە حکوومەتی ئەمریکا پەسەند نەکات، لەو بەروارەوە ڕێکخراوەکانی حکوومەتی فیدراڵی ئەمریکا دادەخرێن.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە