ئەگەری داخستی هاوشێوەی باڵیۆزخانەکانی ڕووسیا و پۆڵەندا زیاتر بەهێز دەبێت

پەیامی کورد    ...   ئەگەری داخستی هاوشێوەی باڵیۆزخانەکانی ڕووسیا و پۆڵەندا زیاتر بەهێز دەبێت .

باڵیۆزی ڕووسیا لە پۆڵەندا لە ئەگەری داخرانی هاوشێوەی باڵیۆزخانەکانی ڕووسیا و پۆڵەندا قسە کرا و لە هەمان حاڵدا ووتی : بە ئەگەری زۆر دۆخەکە ناگاتە ئاستی هەڵوەشاندنەوەی دیپلۆماتیک .

بە پێی ڕاپۆرتێک سێرگی ئەندریف باڵیۆزی ڕووسیا لە پۆڵەندا ، لە ووتووێژ لەگەڵ بەرنامەی سۆلۆیۆف لایڤ ووتی : بە ئەگەری زۆر دۆخەکە ناگاتە ئاستی هەڵوەشاندنەوەی دیپلۆماتیک . لەوانەیە ناچار ببین باڵیۆزخانەکەمان لەم ووڵاتە بۆ ماوەیەک دابخەین . هەروەها پۆڵەندییەکان یش ناچار دەبن باڵیۆزخانەکەی خۆیان لە مۆسکۆ دابخەن .

پۆڵەندا لە رۆژانی دوایی دا ڕایگەیاند : ٤٥ دیپلۆماتی ڕووسی بە گومانی سیخوڕی ئەوان بۆ ڕووسیا دەردەکات ، تۆمەتێک کە ئەندرێف ئەوی بە ناڕوون ناوبرد و ڕەتی کردەوە . ئەو ووتی کە تۆمەتی سیخوڕی هیچ یەک لە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەی ڕووسیا یا خود شاندی تیجاری ئەم ووڵاتە نەسەلمێندراوە .

ئەم باڵیۆزە وای بۆ دەچێت کە شاندی ژێر فەرمانی ئەو زیاتر لە دوو لە سەر سێی فەرمانبەرەکانی خۆی لە دەست دەدات و ڕووسیاش هەر بەم شێوەیە بەرامبەر بەم ڕووداوە وولام دەدەنەوە .

ئەو هەروەها ووتی : بەڵێ لەم ڕووداوەدا گورزێکی کوشندە بە ئێمە گەیشت و توانمەندییەکانی ئێمە لە ئاستێکی بەرچاو کەمیان کردووە


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە