ئەگەری لابردنی بۆکس لە ئۆڵەمپیکی ٢٠٢٤ بەرزتر دەبێتەوە
پەیامی کورد ... ئەگەری لابردنی بۆکس لە ئۆڵەمپیکی ٢٠٢٤ بەرزتر دەبێتەوە
فێدراسیۆنی جیهانی بۆکس IBA ڕێگەپێدانی ئامادەبوونی وەرزشکارانی ڕووسی و بێلاڕووسیایی لە پێشبڕکێی جیهانی دەرکرد ، ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەموو فێدراسیۆنە جیهانییەکان لە بوارگەلی جیاوازی وەرزشی ، ئامادەبوونی وەرزشکارانی ئەم دوو ووڵاتە لە پێشبڕکێیەکانی نێودەوڵەتی یان قەدەغە کردووە .
لە ئێستادا بە تێپەڕبوونی نزیکەی سێ مانگ لەم هەنگاوەی فێدراسیۆنی جیهانی بۆکس ، کۆمیتەی نێودەوڵەتی ئۆڵەمپیک IOC ڕایگەیاندووە کە ئەگەری لابردنی بۆکس لە ئۆڵەمپیکی ٢٠٢٤ی پاریس بوونی هەیە و زیاتریش بووە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە