ئەگەری مردن بە هۆی خواردنی بەفر

پەیامی کورد   ...  ئەگەری مردن بە هۆی خواردنی بەفر

پیسی کەش و هەوا لەگەڵ هەبوونی ووردیلەی خاک و خۆڵ و مەواددی خاوەن سۆرب دەتوانێ ، کاریگەری خراپی لە سەر تەندتووستی کەسەکان بێت .

لەگەل دزەکردنی پیسی لە بەفر ە باران تەندرووستی کەسەکان و بە تایبەتی منداڵان زیاتر دەکەوێتە مەترسییەوە . سەرەڕای ئەم دۆخە بەفر و بارانی خاوێن بوونی نابێت و خواردنیان دەتوانێ ببێتە هۆی نەخۆشی کەسەکان لە ماوەی تێپەڕبوونی کات بێت .

ئەم مەواددە پیسە لە سەر شت و مەکەکان یا خود شتەکانی دیکە دەنیشێتەوە ، هەروەها هەر کاتێک کە بەفر لە گەورە شارەکان ببارێت ئەوە لەگەڵ مەواددی ئاسنینی قورس و مەترسیداری هەوا دەتوانن لە ناوخۆی دنکۆڵە بەفرییەکان دزە بکەن و خۆیان بشارنەوە . بەفر لەگەڵ ئاوی خواردنەوەی ئاسایی یا خود کانزایی زۆر جیاوازی هەیە و بە هیچ شێوەیەک هەڵگری مەواددی کانزایی پتەو نییە ، چوونکە زیاتر لە دەکەونە بەرامبەر پیسی کەش و هەوا .

بەفری پیس بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی گەلی مەترسیداریان هەیە ، وەکوو منداڵان و بەسالاچووان دەبێتە هۆی مردنی ئەوانیش . هەروەها خواردنی بەفر هۆکاری بەستنی  لێوەکان ، کەم ئاوی لەش ، قەبزی و تەنانەت بەدیهاتنی کێشە لە دەزگای هەرەس کردن دەبێت .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە