ئەگەری پێداچوونەوەی دەستووری ڕێزمانی لە گووگڵ بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد

پەیامی کورد   ...  ئەگەری پێداچوونەوەی دەستووری ڕێزمانی لە گووگڵ بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد

گووگڵ خزمەتگوزارییەکی نوێی لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد بۆ بزوێنەری گەڕانەکەی زیاد کردووە کە دەتوانێت ڕێزمانی ڕستەکان بپشکنێت و ڕاستی بکاتەوە ئەگەر کێشە لە ڕێنووسی و نووسینی دەستەواژەکاندا هەبێت. ئەم خزمەتگوزارییە بۆ یەکەمجار لە بزوێنەری گەڕانی گووگڵدا چالاک دەکرێت و لە ئێستادا 100% ورد نییە.

ماوەیەک لەمەوبەر کۆمپانیای گووگڵ گەڕانێکی تاقیکاری لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد دەستپێکرد بە ناوی Search Generative Experience، کە دەتوانێت زانیارییەکان لە چەند سەرچاوەیەکەوە بپشکنێت و ئەنجامەکانی بە شێوەیەکی پوختە بخاتەڕوو. هەروەها گووگڵ چاتبۆتی تایبەتی خۆی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ناوی بارد  Bard  خستووەتە بازاڕەوە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە