بابه شێخ په‌یامێكی به‌په‌له ئاراسته‌ی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات
پەیامی کورد ... بابه شێخ په‌یامێكی به‌په‌له ئاراسته‌ی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات
عه‌لی شێخ ئه‌لیاس بابه شێخ ئێزیدیه‌كان، دەرباره‌ی ڕووداوه‌كانی شه‌نگاله‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ی هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه‌كان زمانی دیالۆگ به‌كاربهێنن بۆئه‌وه‌ی كۆتایی به ململانێی چه‌كداری بهێنن.
عه‌لی شێخ ئه‌لیاس له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاندوه، "داوا له حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كه‌ین كه ژیانی هاووڵاتیان و خه‌ڵكی بێ‌تاوان له شارۆچكه‌ی شه‌نگال بپارێزن و په‌یڕه‌وی یاسا مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ن، "ناكۆكییه چه‌كدارییه‌كان دووربخه‌نه‌وه له‌و ناوچانه‌ی شوێنی نیشته‌جێبونی هاووڵاتیانن به‌تایبه‌ت به‌شێكیان ماوه‌یه‌كی كه‌مه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان".
عه‌لی شێخ ئه‌لیاس داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیش كردوه، "زمانی دیالۆگ به‌كاربهێنن بۆئه‌وه‌ی كۆتایی به ململانێی چه‌كداری بهێنن و ئارامی و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه".
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا داوای له هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردوه، "چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌یی بۆ ناوچه‌ی شه‌نكال بدۆزنه‌وه كه به‌رده‌وام به‌ده‌ست ئاكامه‌كانی جینۆساید و كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی تیرۆریستی داعشه‌وه ده‌ناڵێنن".
له‌په‌یامه‌كه‌یدا ده‌شڵێت، "داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، په‌ناگه‌ی ئارام بۆ ئه‌و خێزانانه دابین بكه‌ن كه جارێكی دیكه ئاواره بوون و روویان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ته‌وه".
پێشتر غه‌یاس سوورچی ووته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاندبوو،له‌شه‌وی رابردوه‌وه شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌ربازی نێوان یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) و ئاسایشی ئێزیدخان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له‌كۆمه‌ڵگه‌ی دووگرێی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سنونێی شه‌نگال تاوه‌كوو پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بو، به‌پێی زانیاریه‌كانیش سه‌ربازێكی عێراقی كوژراوه و زیاتر له ٢٠ چه‌كداری دیكه‌ش له‌هه‌ردوولای شه‌ڕه‌كه برینداربوون، خوێندنگه‌یه‌كیش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیه‌وه بۆردومانكراوه.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە