بابەتی ناڤالنی ئەمریکا ڕووسیا ئابلۆقە و گەمارۆ دەدات
پەیامی کورد ... بابەتی ناڤالنی ئەمریکا ڕووسیا ئابلۆقە و گەمارۆ دەدات .
ئەمریکا بە نیازە ڕووسیا لە سەر بابەتی دۆسیەی ئەلێکسی ناڤالنی گەمارۆ و ئابلۆقە بدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس پرێس ، ئەلێکسی ناڤالنی بەناوبانگترین دژبەری سیاسی ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیایە کە بەم تازەییانە لە لایەن داداگایەکەوە لە مۆسکۆ مەحکوومییەتی بەندکردنی بەسەر دا سەپاوە . ئەو لە کاتی هاوینی پاردا لە فڕۆکەخانەیەک لە سیبیریا ژەهراوی بوو و بۆ دەرمان ڕەوانەی ئاڵمانیا کرا . مانگی ڕابردوو ناڤالنی گەڕایەوە ڕووسیا و بە هۆی تاوانگەلی ئابووری یەوە دەست بەسەر کرا . ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکا فشارێکی زۆریان بۆ ئازادیکردنی ئەو بە سەر مۆسکۆدا سەپاندووە . ئێستا دەوڵەتی بایدن یش بەنیازە ڕووسیا سەبارەت بە بەندکردنی ناڤالنی گەمارۆ بدات .
بڕیار وایە ئەمڕۆ سێشەممە دەوڵەتی بایدن بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی خۆی دژی ڕووسیا گەمارۆگەلیک بسەپێنن . ئەمە یەکەمنین گەمارۆی دەوڵەتی بایدن لە دژی ڕووسیایە . ڕووسیا لە ساڵانی ڕابردوودا بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا ، هێرش بۆ سەر ژێرخانگەلی سایبیری ئەم ووڵاتە و هەروەها دانی ڕشوەتی دارایی بە تاڵیبان بۆ کوشتنی سەربازە ئەمریکییەکان یش تاوانبار کراوە کە هەموویان ڕەت دەکاتەوە
نوێ دەکەینەوە ...
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە