بارانی بە خوڕ لە سبەێنێ وە پێش بینی دەکرێت
پەیامی کورد ... بارانی بە خوڕ لە سبەێنێ وە پێش بینی دەکرێت
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بۆمه‌له‌رزه‌زانی عێراق رایگه‌یاند، ئەمڕۆ و سبەینێ دووشەممە پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه و له رۆژی دووشه‌ممه شه‌وه بارانبارین له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كوو رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بۆمه‌له‌رزه‌زانی عێراق له ڕاگه‌ێندراوێكدا رایگه‌یاند، كه‌ش وهه‌وای ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه، به‌شێك له ئاسمانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مانشێوه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ش و هه‌وای ڕۆژی دوشه‌ممه نیمچه هه‌ور ده‌بێت و پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ بارانبارینێكی كه‌م له ناوچه جیاجیاكان و پله‌ی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزتر ده‌بێته‌وه، رۆژی سێشه‌ممه‌ش خۆڵبارینێكی سووك ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی ووڵات ده‌گرێته‌وه، ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ور ده‌بێت و پاشان بارانبارینی به‌خوڕ ده‌ستپێده‌كات و هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك نزم ده‌بنه‌وه.
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بۆمه‌له‌رزه‌زانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ش و هه‌وای رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووی ناوه‌ڕاستی ووڵات هه‌ور ده‌بێت و پاشان به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه، له هه‌رێمی كوردستانیش بارانبارینی به‌خوڕ به‌رده‌وامی ده‌بێت و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ووڵاتیش ده‌گرێته‌وه، ناوچه‌كانی باشووری عێراقیش به‌گشتی هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌ش و هه‌وای ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بۆمه‌له‌رزه‌زانی باسی له‌وه‌كرد، كه‌ش و هه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما دووباره تاڕاده‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە