بارینی خۆڵەمێش چەند گوندێکی ڕووسیای بەتەواوی داپۆشی
پەیامی کورد ... بارینی خۆڵەمێش چەند گوندێکی ڕووسیای بەتەواوی داپۆشی
میدیاکانی ڕووسیا باس لەوە دەکەن کە دوابەدوای تەقینەوەی گڕکانی شیڤلۆچ و کەوتنی خۆڵەمێشەکەی لەسەر نیمچە دوورگەی کامچاتکا لە ڕۆژهەڵاتی ئەم ووڵاتە، چەند گوندێک بە تەواوی خۆڵەمێش داپۆشراون.
بارانی خۆڵەمێش تا تیژڕەوی ٢٠ کیلۆمەتر لە گڕکانەکەدا بڵاوبووەتەوە و لە هەندێک ناوچە ئەستووری چینە خۆڵەمێشەکە تا ٢٠ سم.
ئەم خۆڵەمێش بارانە لە ماوەی ٦٠ ساڵی ڕابردوودا بێ وێنە بوو و دەسەڵاتی خۆجێی باری نائاسایی ڕاگەیاند و داوای لە خەڵکی ناوچەکە کرد تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر لە ماڵەکانیان بۆ کاری ناپێویست دەرنەچن.
ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە