بارەگای بارزانی ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... بارەگای بارزانی ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
لە ژمارەیەك میدیای عێراقی و كوردستانی هەواڵێكی ناڕاست بڵاو كراوەتەوە كە گوایە موقتەدا سەدر وەڵامی پەیوەندییەكانی جەنابی سەرۆك بارزانی ناداتەوە.
لێرەدا بۆ ڕای گشتی عێراق و كوردستان ڕوونی دەكەینەوە كە ئەو بابەتە هیچ بنەمایەكی نیە و دوورە لە ڕاستی. لە نێوان سەرۆك بارزانی و سەید موقتەدا سەدر ئەو پەڕی ڕێزگرتن و متمانە و پەیوەندی زۆر باش هەیە. ئەوانەشی ئەم جۆرە دەنگۆیانە بڵاو دەكەنەوە ئامانجیان داپۆشینی شكست و دواكەوتنیانە لە پڕۆسەی سیاسی.
ئەگەر لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەیەكیش بۆ كەمبوونی جمووجۆڵی سیاسی هەبووبێت ئەوە لەبەر ڕەچاوكردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بووە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە