باشترکردنی کوالیتی یەکەم وێنەی کونە ڕەشەکە بە فێربوونی ئامێرەکە
پەیامی کورد ... باشترکردنی کوالیتی یەکەم وێنەی کونە ڕەشەکە بە فێربوونی ئامێرەکە
بە کەڵک وەرگرتن لە فێربوونی ئامێر، توێژەران توانیان یەکەم وێنەی بڵاوکراوەی کونە ڕەشێک لە ناوەندی گەلەئەستێرەی مێسیەر ٨٧ کە زیاتر لە ٥٣ ملیۆن ساڵی ڕووناکی لە زەویەوە دوورە، ڕوونتر بکەنەوە.
وەک NPR لە ڕاپۆرتەکەیدا باسی دەکات، وێنەی ئەسڵی لە "دۆناتسێکی تەمومژاوی" دەچوو، بەڵام ئێستا توێژەران شێوازێکی نوێیان بەکارهێناوە بەناوی PRIMO بۆ دووبارە درووستکردنەوەی وێنەکە بە وردی.
ئەلگۆریتمەکەی PRIMO شێوازێکی نوێیە کە لەسەر بنەمای فێربوونی فەرهەنگ دامەزراوە کە دەتوانێت وێنەکان بگەڕێنێتەوە تەنانەت بە ڕووماڵێکی کەمیش بە ڕاهێنانی لەلایەن ھاوشێوەکردنەکانەوە کە لە زیاتر لە ٣٠ هەزار کونە ڕەشەوە درووستکراون.
بە واتایەکی تر ئەم شێوازە داتای فێربوونی ئامێر بەکاردەهێنێت لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانەی کە هەمانە سەبارەت بە یاسا فیزیاییەکانی گەردوون (و کونە ڕەشەکان بەتایبەتی) بۆ بەرهەمهێنانی وێنەیەکی جوانتر و وردتر لەو وێنەیە خامەی کە لە ساڵی ٢٠١٩ گیراوە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە