باشترین جۆرەکانی چەکی ڕووسیا لە تێڕوانینی ئەمریکا

پەەیامی کورد      ...    باشترین جۆرەکانی چەکی ڕووسیا لە تێڕوانینی ئەمریکا

گۆڤاری ئەمریکی " نەشناڵ ئینترست " (The National Interest)  نووسی مەرگبارترین جۆری چەکەکانی ڕووسیا لە نەمایشی ڕۆژی سەرکەوتنی بە سەر فاشیزم دا لە مۆسکۆ نەمایش دەکرێن .

بە پێی ڕاپۆرتێک لەم گۆڤارەدا کەل وپەل گەلی ئاماژە پێکرا بەم شیوەیە ڕاگەیندراوە : تانکی T-14 ئارماتا ، فڕۆکەی شەڕکەری نەوەی پێنجەمی سۆخۆ ٥٧ ، سیستەمی بەرگری مووشەکی دژە ئاسمانی ئێس - ٤٠٠ ی تریۆمۆف ، سیستەمی مووشەکی هایپەر سۆنیکی ئاسمانی 9-A-7660 "کینژال" و تانکی  T -90M.

بە پێێ نووسراوی گۆڤاری نەشناڵ ئینترست ، نەمایشی سەرکەوتن بە سەر فاشیزم نە تەنیا یەکێک لە گرینگترین ڕووداوە کتووریی و سیاسییەکانی رووسیا بەڵکوو نەمایشی باشترین نموونەکانی کەل و پەلی سەربازی درووستکراوی ئەم ووڵاتە لەوانەش بۆ کڕیارانی بەهێزی بیانییە .

لە مانگی مارس دا ، گۆڤاری ئەمریکی 19FortyFive سیستەمی بەرگری مووشەکی دژە ئاسمانی ئێس - ٤٠٠ ی تریۆمۆف ی بە چەکی مەرگبار ناو برد ، چوونکە ئەم سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییە نە تەنیا لە بەرامبەر مووشەک و فڕۆکەکاندا کاریگەری هەیە بەڵکوو وەکوو کەل و پەلێک بۆ شەڕی ئابووری و تێکەڵەیی ش کەڵکی لێوەردەگیرێت .


ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە