باشترین شێوازی خواردن لە مانگی ڕەمەزان و خۆ پاراستنمان لە کێشە تەندرووستییەکان
پەیامی کورد ... باشترین شێوازی خواردن لە مانگی ڕەمەزان و خۆ پاراستنمان لە کێشە تەندرووستییەکان
ئەوکەسانەی دەیانەوێت لە مانگی ڕەمەزاندا کێشیان ڕابگرن و تووشی مەترسی تەندرووستی نەبنەوە پێویستە چەند ئامۆژگارییەک هەیە ڕەچاوی بکەن و خۆیان لە هەڵە کوشندەکان بپارێزن .
چەند ئامۆژگارییەک پێویستە لە ڕەمەزاندا پەیڕەویان بکەین :
لەسەرەتای شکاندنی ڕۆژوو ٢ بۆ ٣ دەنک خورما دەخۆین، زۆر تەندرووستە و ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزا سوود بەخشەکانی تێدایە .
دواتر کەمێک شۆربا و سەوزەکان دەخۆین بۆ ئەویە گەدەمان کەمێک بجووڵێت و خۆی بۆ خواردن ئامادە بکات .
دواتر کەمێک زەڵاتە دەخۆین و ئەگەر ویستمان دەتوانین کەمێک شۆربای دیکە بخۆین .
کەمێک پشوو دەدەین بۆ ئەوەی گەدەمان ئەو خۆراکانە هەرس بکات پێش ئەوەی خورادنی سەرەکی بخۆین .
باشترین خۆراکی سەرەکی لە ئێواراندا ئەوەیە سەرجەم پێکهاتە خۆراکیەکانی تێدابێت، بۆ نموونە برنج و مەعکەرۆنە یان نان و پەتاتە و یەکێک لە جۆرەکانی گۆشتی وەک ماسی و مریشک و گۆشتی سووری تێدابێت .
لە پارشێواندا زۆر گرینگە ئەو خۆراکانەی دەیان خۆین پرۆتینیان تێدابێت وەک هێلکەی کوڵاو یان گۆشتی قەل یان شیری کەم چەوری یان پاقلە و نۆک .
زۆر گرینگە سەوزەکان و میوە ئاودارەکان و شیری کەم چەوری و کەمێک چەرەساتەکان بخۆین خۆمان لە خواردنی بەهارات و تیژی و سوێری چەوری و شیری زۆر بپارێزین .
ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە