بافڵ تاڵه‌بانى بڕیارێكى نوێ دەرباره‌ى هێزى تایبه‌تى سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتیه‌وه ده‌رده‌كات
له‌باره‌ى هێزه كه‌سیه‌كانى ناو یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستانه‌وه بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى ئه‌و حزبه بڕیارێكى نوێ ده‌رده‌كات، بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەكەی ٧٠ی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت:"كوا هێزمان هەیە لەدەستی كەسێكدا بێ؟ هەموو هێزەكانی یەكێتی مووچە لەیەكەی ٧٠ وەردەگرێت".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه ، بافڵ تاڵه‌بانى بڕیارێكى نوێى ده‌ركردوه كه تێیدا جه‌ختده‌كاته‌وه، ڕێگه نادات هیچ به‌رپرسێكى یه‌كێتى خاوه‌نى هێزى تایبه‌ت به‌خۆنه بێت.
به ووته‌ى سه‌رچاوه‌یەک ، وه‌كوو تاڵه‌بانى جەختیدیكردووەته‌وه، دەبێت هەموو بەرپرسانی باڵای یەکیتی دەستبەرداری هێزەکانیان بن بۆ یەکەی ٧٠ى سه‌ر به‌حزبه‌كه‌ى.
هاوكات عه‌مید ئەحمەد لەتیف بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەكەی ٧٠ی هێزەكانی پێشمەرگە ڕایگەیاند :"كوا هێزمان هەیە لەدەستی كەسێكدا بێ؟ هەموو هێزەكانی یەكێتی مووچە لەیەكەی ٧٠ وەردەگرێت‌و لەژێر سیستەم‌و ڕێنمایی یەكەی ٧٠دان".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "هیچ هێزێك لەناو یەكێتیدا نییە فەرمان لەشەخسێك وەربگرێت و ئێستا خەرێكی ئەوەین هێزەكانی یەكەی ٧٠ ڕێك بخەینەوەو ئامادەیان بكەین بۆ ناو وەزارەتی پێشمەرگە".
لێدوانى بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەكەی ٧٠ی هێزەكانی پێشمەرگە له‌كاتێكدایه ، له‌ناو یه‌كێتیدا ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌و كه‌سه دیاره‌كانى یه‌كێتى، خاوه‌نى هێزو یه‌كه‌ى تایبه‌ت به‌خۆیانن‌و له‌دواى ٨ى ته‌مموزى ئه‌مساڵیشه‌وه هه‌ردوو هێزى ئاڵتوونى و كۆماندۆى سه‌ر به جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ڕاسته‌وخۆ خراونه‌ته ژێر فه‌رمانى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیه‌وه.
له‌ئێستاشه‌وه میدیا سێبه‌ره‌كانى یه‌كێتى ئاماژه‌یان به‌و بڕیاره‌ى تاڵه‌بانى داوه‌و جه‌ختیانكردۆته‌وه، چیتر هیچ سه‌ركرده‌و به‌رپرسێكى یه‌كێتى خاوه‌نى هێزى تایبه‌ت به‌خۆى نابێت.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە