بافیڵ تاڵه‌بانی، سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ٧٠ی موسته‌فا چاوڕه‌ش ی كرد
پەیامی کورد ... بافیڵ تاڵه‌بانی، سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ٧٠ی موسته‌فا چاوڕه‌ش ی كرد .
بافیڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌ینێت : یه‌كێتی پاڵپشتی و هاوكاری سه‌رخستنی پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌بێت ، تاوه‌كوو بۆئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌ن هێزێكی پڕچه‌ك، تۆكمه و راهێندراو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش رێگاناده‌ن، له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی زاڵ بكرێت و ناهاوسه‌نگی درووست بكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ، بافیڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ٧٠ی كرد و له‌لایه‌ن موسته‌فا چاوڕه‌ش، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ٧٠ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و پله‌باڵای سه‌ربازی پێشوازی لێكرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بافیڵ تاڵه‌بانی تیشكی خسته‌سه‌ر دوایین په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و ئه‌منییه‌كان و هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد، له‌سه‌ر بارودۆخی سه‌ربازی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا و چۆنییه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی تیرۆریستانی داعش و هه‌وڵه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه.
له‌باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پێشخستنی توانا سه‌ربازییه‌كان و پێداچوونه‌وه به په‌یكه‌ری یه‌كه سه‌ربازییه‌كان، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند، "یه‌كێتی پاڵپشتی و هاوكاری سه‌رخستنی ئه‌م هه‌نگاوه نیشتمانییه ده‌كات و ده‌مانه‌وێت هێزێك بونیادبنێینه‌وه كه له‌ئاست گۆڕانكارییه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان بێت، له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه ببینه خاوه‌نی هێزێكی پڕچه‌ك، تۆكمه و راهێنراو كه به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی خاك و ووڵاته‌كه‌مان بپارێزێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش رێگه‌ناده‌ین له‌م پرۆسه نیشتمانییه‌دا به‌رژه‌وه‌ندی حزبی زاڵبكرێت و ناهاوسه‌نگی درووست بكرێت، ده‌بێت له یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بنه‌ماكانی یه‌كسانی، دادپه‌روه‌ری و نیشتمانی ره‌چاو بكرێت".
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافیڵ تاڵه‌بانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتای به‌رچاوڕونكرد له سیاسه‌تی نوێی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و چه‌ند راسپارده و بڕیارێكی ده‌ركرد، له‌پێناو سه‌قامگیری زیاتری ئاسایش و ئارامی له هه‌رێم به‌تایبه‌ت ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كه بۆشایی ئه‌منی تێدایه و له‌ئێستادا له‌چوارچێوه‌ی ژوری هاوبه‌شی ئۆپراسیۆن له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێت و به‌رنامه و پلان بۆ ئارامی زیاتر له‌و سنوورانه داده‌نرێت.
سه‌باره‌ت به ژیان و گوزه‌رانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دواكه‌تنی مووچه‌ی چه‌ند لیوایه‌كی هاوبه‌ش، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی و ووتی، "له‌رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانمانه‌وه له حكوومه‌ت داوامانكردوه ئه‌م كێشه‌یه به خێرایی چاره‌سه‌ربكرێت و رێگه‌نه‌درێت ژیان و قوتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بخرێته ناو كێشمه‌كێش و ململانێكانه‌وه".
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا، بافیڵ تاڵه‌بانی باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگری پێشمه‌رگه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و له‌نزیكه‌وه به‌دواداچوونی بۆ چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كان كرد، له‌به‌رامبه‌ر ماندوبون و رۆڵی ده‌زگاكه له‌پاراستنی ئاسایش و ئارامی هه‌رێم، سوپاس و ده‌ستخۆشی له جه‌لال شێخ ناجی، لێپرسراوی ده‌زگای هه‌واڵگری پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌زگاكه كرد كه له‌خۆبوردوانه له‌ئه‌ركدان و هاوكار و پشتیوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئاسایش، ناوخۆ و هێزه‌كانی دژه‌تیرۆرن و وه‌ك یه‌ك تیم بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتییان كارده‌كه‌ن.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە