بامەڕنی لە لایەن تورکیاوە بۆردومان کرا و هاووڵاتییەک شەهید بوو
پەیامی کورد ... بامەڕنی لە لایەن تورکیاوە بۆردومان کرا و هاووڵاتییەک شەهید بوو
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی شوێنێکی نزیک سەنتەری قەزای بامەڕنی یان کرد و بەهۆیەوە هاووڵاتییەک کوژرا و سێ هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.
باس لەوەشکراوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 5ی تشرینی دووەمی 2023، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی شوێنێکی نزیک سەنتەری ناحیەی بامەڕنی یان کرد و بەهۆیەوە هاووڵاتییەک کوژرا و سێ هاووڵاتی دیکەش برینداربوون. بریندارانی ڕزگاربووی تەقینەوەکە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک گواستراونەتەوە.
بۆردومانەکە نزیکەی کاتژمێر ٧:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجامدراوە و ئەمە یەکەمجارە ئەو شوێنە بۆردومان دەکرێت.
بایەزید جەمیل، مامی مەتین سادق، کە یەکێکە لە بریندارەکانی ئەمڕۆ، دەڵێت "تەندرووستی مەتین باشە، بەڵام نەمانبینیوە، چوونکە ڕێگەمان پێنادەن بچینە سەرەوە".
قەزای بامەڕنی سەر بە پارێزگای ئامێدی و پارێزگای دهۆکە. ئەو شوێنەی کە بۆردومان کراوە، وەک مامی مەتین باسی کردووە، "تەنها ٢٠٠ مەتر لە ناوەندی ناحیەی بامەڕنی یەوە دوورە". ساڵی ڕابردوو لە نزیک ئەم شوێنە بۆردومانێک ڕوویدا، بەڵام ساڵی ڕابردوو کەس شەهید نەبوو. ئەمجارەیان شەهیدێک و سێ بریندارمان هەیە".
هەروەها بایەزید جەمیل ئاماژەی بەوە کردووە، "مەتین و هەندێک لە هاوڕێکانی هەموو ڕۆژێک بە بولدۆزەرێک لەو شوێنەی کە بۆردومان کراوە، کشتوکاڵ دەکەن". هەروەها ووتی، "بۆردومانەکە بە بیانووی بوونی چەکدارانی پەکەکە کراوە، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین ناکۆکی نێوان تورکیا و پەکەکە چارەسەر بکەن، بۆ ئەوەی هیچ خەڵکی دیکە نەبێتە قوربانی ڕکابەریەکانیان".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە