بانكی ناوەندی كۆمپانیاكانی ئاڵووگۆڕی دراو لە سلێمانی ئاگادار دەكاتەوە
پەیامی کورد ... بانكی ناوەندی كۆمپانیاكانی ئاڵووگۆڕی دراو لە سلێمانی ئاگادار دەكاتەوە
بانكی ناوه‌ندی له سلێمانی داوا له‌كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كات تاوه‌كوو یەكی ئازاری ئه‌مساڵ سه‌ردانیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی خۆگونجاندن و هۆشداری دەدات لەوەی، هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش تا ئه‌وكاته خۆی نه‌گونجاندبێت داده‌خرێت و مووڵه‌ته‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی بانكی ناوه‌ندی لقی سلێمانی، پێویسته تا رۆژی یەكی ئازاری ئەمساڵ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو سه‌ردانی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان، سلێمانی بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به یه‌كگرتنه‌وه و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه، دوای رۆژی یەكی ئازار، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك خۆی نه‌گونجاندبێت داده‌خرێت و مووڵه‌ته‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه، داوا لە كۆمپانیاكان دەكات، به زووترین كات سه‌ردانیان بكه‌ن و رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن تا بێبه‌ش نه‌بن له مافه‌كان كه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه.
بڕیارەكەی بانكی ناوەندی هاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ، كە بەشێك لە هۆكارەكەی بۆ چوونەدەرەوەی دۆلار دەگەڕێتەوە و بانكی ناوەندی دەیەوێت لەو ڕێگایانەوە كۆنترۆڵی چوونەدەرەوەی دۆلار بكات.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە