بانکی ناوەندی سەبارەت بە دۆلار جارێکی دیکە بڕیارێکی نوێ دەردەکات
پەیامی کورد ... بانکی ناوەندی سەبارەت بە دۆلار جارێکی دیکە بڕیارێکی نوێ دەردەکات
بانكى ناوه‌ندى عێراقى خستنه بازاڕى دۆلارى كه‌مكرده‌وه‌و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ته‌نها ٥٢ملیۆن و ٧٠ هه‌زار دۆلارى خستۆته بازاڕه‌كانه‌وه‌و به‌مه‌ش ڕێژه‌ى فرۆشى دۆلار كه‌مبوەته‌وه بۆ نزیكه‌ى ٧٥%.
بانكى ناوه‌ندى عێراق ڕایگه‌یاند،كۆمه‌ڵێك ڕێكارى نوێیان بۆ خستنه بازاڕى دۆلار گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌مڕۆش ٥٢ ملیۆن و ٧٠ هه‌زار دۆلاریان خستوەته بازاڕه‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌م هه‌نگاوانه به‌مه‌به‌ستى ڕێگریكردن له سپیكردنه‌وه‌ى دراو رێگریكردن بوه له ته‌مویلى گرووپه تیرۆرستیه‌كان.
خستنه‌بازاڕى دۆلار له‌مرۆدا به‌به‌راورد به‌رۆژى چوارشه‌مه‌ى ڕابردوو نزیكه‌ى ٧٥% كه‌میكردوه‌و رۆژى چوارشه‌ممه،زیاتر له ٢٠٦ ملیۆن دۆلار خراوه‌ته بازاڕه‌كانى عێراقه‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێكى سه‌ره‌كى بۆ به‌رزبوونى نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینارى عێراقى.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە