بانکی ناوەندی عێراق سزا بەسەر چەند بانکێک دا دەسەپێنێت
پەیامی کورد ... بانکی ناوەندی عێراق سزا بەسەر چەند بانکێک دا دەسەپێنێت
بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڕیاریدا به فرۆشتنی دۆلار له‌ڕێگه‌ی په‌نجه‌ره‌ی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانیه‌وه به هه‌شت بانكی عێراقی قه‌ده‌غه بكات.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی بانكی ناوه‌ندی، له‌مه‌ودوا هه‌شت بانكی عێراقی به‌شداریكردنیان له په‌نجه‌ره‌ی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه ، به‌جۆرێك رێگه‌پێدراو نین له‌په‌نجه‌ره‌ی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی، دۆلار به‌نرخی فه‌رمی وه‌ربگرن.
ئه‌و هه‌شت بانكه بریتین له بانكی وه‌به‌رهێنانی عێراقی، بانكی ئیسلامی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان، بانكی یه‌كێتی عێراق، بانكی هودا، بانكی وه‌به‌رهێنانی نێوده‌وڵه‌تی ئاشوور، بانكی ئیسلامی باشوور بۆ وه‌به‌رهێنان و دارایی، بانكی ئیسلامی عه‌ره‌بی، بانكی بازرگانی حه‌موورابی".
رۆژانه بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌نرخی فه‌رمی واته 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 131 هه‌زار دینار ده‌داته ژماره‌یه‌ك له بانكی مووڵه‌ت پێدراو، به‌ڵام هۆشداریشی داوه ئه‌گه‌ر بانكه‌كان، قۆرخكاری له‌و دۆلارانه بكه‌ن كه به‌نرخی فه‌رمی وه‌ریان گرتووه، یاخود به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی مامه‌ڵه له‌دۆلاره‌كانه‌وه بكه‌ن.
ئەم بابەتە 12009 جار خوێندراوەتەوە