بانکی ناوەندی عێراق : نرخی دۆلار بەم شێوەیە جێگیر کرا و بڕیاری کۆتاییە
پەیامی کورد ... بانکی ناوەندی عێراق : نرخی دۆلار بەم شێوەیە جێگیر کرا و بڕیاری کۆتاییە
بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ لە راگەێندراوێکدا بەهای دۆلاری چەسپاند و دەڵێ ئەم بەهایە "ناگۆڕدرێت کۆتاییە".
لە راگەێندراوەکەدا کە واژووی موستەفا خالد موخیف، پارێزگاری بەوەکالەتی بانکی ناوەندیی بەسەرەوەیە و ئەمڕۆ (یەکشەممە، 20-12-2020) بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانی بەهای دۆلاری ئەمەریکی بۆ دیناری عێراقی، لەمڕۆوە نرخەکان بەمشێوەیە دەبن...
دینار بۆ هەر دۆلارێک:
1450 نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی
1460 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان لەڕێگەی زیادکردنی فەرمی.
1470 نرخی فرۆشتنی لەلایەن بانکەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان بە هاووڵاتییان.
لە راگەیەندراوەکەدا جەختیشکراوەتەوە لەوەی "ئەم نرخە جێگیرە، کۆتاییە و ناگۆڕدرێت".
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە