بانکی ناوەندی ڕووسیا بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە کڕین و فرۆشتنی دۆلار ڕادەگەینێت
پەیامی کورد ... بانکی ناوەندی ڕووسیا بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە کڕین و فرۆشتنی دۆلار ڕادەگەینێت
بانکی ناوەندی ڕووسیا رایگەیاند، دوای ئەوەی ٩ی ئازار وەک هەنگاوێک بەرامبەر سزاکانی ووڵاتانی رۆژئاوا فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان راگیرا، لەئێستادا بڕیارەکە هەڵوەشێندراوەتەوە و هاووڵاتیان دەتوانن بەشێوەی "کاش" دۆلار لە بانک بکڕن.
بانکی ناوەندی روسیا لە راگەێندراوێکدا باسی لەوەش کردوە، بانکەکان رووسیا دەتوانن دۆلار بە هاووڵاتیان بفرۆشن، ئەویش لەرێگەی فرۆشتنەوەی ئەو دۆلارانەی کە بانکەکان لە دوای ٩ی ئەم مانگەوە کڕیویانەتەوە.
لە دەستپێکی هێرشەکەی رووسیا بۆسەر ئۆکراین لە ٢٤ی شوباتی ئەمساڵدا، ووڵاتانی رۆژئاوا چەندین سزای توندی ئابوورییان بەسەر مۆسکۆ دا سەپاند، بەوهۆیەش تێکڕای هەڵاوسانی ئابووری لەو وڵاتەدا گەیشتە ١٧.٤٩% کە ئەوەش بەرزترین ئاست بوە لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە کە ئەو کاتە هەڵاوسان ١٦.٧٠% بوە.
دوای سەپاندنی سزاکانیش بانکی ناوەندی رووسیا رایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی ئابووری ووڵات ژمارەیەک رێکار دەگرنبەر، لەوانەش راکێشانی دراوە بیانییەکان نابێت لە ١٠ هەزار دۆلار زیاتر بێت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە