بانگەشەی ئاژانسی هەواڵی ئەمریکی سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە نەوت

پەیامی کورد   ...  بانگەشەی ئاژانسی هەواڵی ئەمریکی سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە نەوت

بلوومبێرگ لە ووتارێکدا نووسیویەتی؛ هەرچەندە ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکە هێشتا لە یەکتر دوورن، بەڵام پێدەچێت لەبارەی هاتنە ناوەوەی نەوتی ئێران بۆ ناو بازاڕی جیهانی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا شاهیدی ڕێککەوتنی نێوان تاران و واشینتۆن بووین سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ سەروەت و سامانی بلۆککراوی ئێران لە کۆریای باشوور و کەمکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن تارانەوە. جگە لەوەش هەردوو ووڵات ڕێککەوتنیان لەسەر فرۆشتنی نەوتی ئێران کردووە.

لەم پەیوەندییەدا بەرپرسانی ئەمریکا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دانیان بەوەدا ناوە کە هەندێک سزای پەیوەست بە فرۆشتنی نەوتی ئێرانیان هەڵگرتووە و تارانیش زیادبوونی بێ وێنەی بەرهەمهێنانی نەوتی لە پێنج ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیاندووە.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە