بانگەشەی ئەمریکا : هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێران بۆ سەر پێگەیەکی سەربازی ئێمە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ٧ سەربازی ئێمە
پەیامی کورد ... بانگەشەی ئەمریکا : هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێران بۆ سەر پێگەیەکی سەربازی ئێمە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ٧ سەربازی ئێمە
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمریکا لە بانگەشەیەکدا ڕایگەیاندووە : هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بۆ سەر پێگەیەکی سەربازی ئێمە لە سووریا بووەتە هۆی کوژرانی سەربازێکی ئەمریکی و برینداربوونی ٦ کەسی دیکە .
ئێمەش لە کاردانەوە بەم هێرشە ، هێرشمان کردووەتە سەر ئەو شوێنانەی کە لە لایەن ئێران ەوە کەڵکیان لێوەردەگیرا .
دوای ئەوەی بنکەیەکی ئەمریکی لە دێرەزوور بۆردومان کرا، کە بووە هۆی کوژرانی بەڵێندەرێک و برینداربوونی ٥ سەربازی ئەمریکی، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئەمریکا بەدوای ململانێ لەگەڵ ئێراندا نییە ، بەڵام ئامادەین بۆ پاراستنی هاووڵاتییەکانمان و بە تووندی لێیان دەدەین
- ڕێنماییەکانم بۆ ووڵامدانەوەی خێرا دوای هێرشێک لە سووریا بۆ سەر هێزەکانمان لەلایەن گرووپەکانی سەر بە ئێرانەوە دا.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە