بانگەشەی بەریتانیا : ئێران دەستی بە دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد بۆ ڕووسیا کردووەتەوە

پەیامی کورد   ...  بانگەشەی بەریتانیا : ئێران دەستی بە دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد بۆ ڕووسیا کردووەتەوە

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕۆژی یەکشەممە بانگەشەی ئەوەی کرد کە پێدەچێت ڕووسیا جارێکی دیکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی " شاهێد "ی بە شێوەی ڕێکوپێک لە ئێرانەوە وەردەگرێت.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا بانگەشەی کردووە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە (ئازار)، ڕووسیا لانیکەم ٧١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆرەکانی شاهێدی لە دژی ئامانجگەلێک لە سەرتاسەری ئۆکراین بەکارهێناوە.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە تویتێکدا نووسیویەتی، ئەگەری زۆرە ڕووسیا دوو مێحوەر (خاکی کراسنۆدار لە ڕۆژهەڵات و ناوچەی بریانسک لە باکووری ڕۆژهەڵات) بەکاربهێنێت بۆ هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد .


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە