بانگەشەی دژە ئێرانی ڕافائێڵ گەڕرووسی و کاردانەوەی ئێران
پەیامی کورد ... بانگەشەی دژە ئێرانی ڕافائێڵ گەڕرووسی و کاردانەوەی ئێران
بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی:چەندین پشکنەری بەئەزموون لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی کە بەپێی ڕێککەوتنی پاراستنی NPT بۆ چالاکییەکانی پشتڕاستکردنەوە لە ئێران دەستنیشان کرابوون، لە کارەکانیان دوورخرانەوە.
کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:ئەم هەنگاوەی ئەم دواییەی ئێران لەسەر بنەمای مافە سەروەرییەکانە کە لە مادەی ٩ی ڕێککەوتننامەی پاراستنی هەمەلایەنەی نێوان ئێران و ئاژانس (INFCIRC 214)دا هاتووە.
بەداخەوە سەرەڕای کارلێکی ئەرێنی و بۆنیاتنەر و بەردەوامی ئێران لەگەڵ ئاژانس، سێ ووڵاتی ئەورووپایی و ئەمریکا بە تەماح و بە ئامانجی تێکدانی کەش وهەوای هاوکاریی نێوان ئێران و ئەمریکا فەزای ئەنجوومەنی پارێزگارانیان بۆ مەبەستی سیاسی خۆیان بە خراپ بەکارهێنا دەزگا.
ئێران لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکان درێژە بە هاوکارییە ئەرێنییەکانی خۆی دەدات و جەخت لەسەر پێویستی بێلایەنی ئەو دەزگایە دەکاتەوە.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە