باوکی ڕاستەقینەی جێف بێزووس نەیدەزانی کوڕەکەی ملیاردێرە و خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆنە!

پەیامی کورد   ...  باوکی ڕاستەقینەی جێف بێزووس نەیدەزانی کوڕەکەی ملیاردێرە و خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆنە!

جێف بێزووس یەکێکە لە دەوڵەمەندترین پیاوەکانی جیهان، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆنە و کەسێکی بەناوبانگە. بەڵام شتێک هەیە کەمتر لەبارەیەوە ناسراوە. بێزۆس هەرگیز باوکی بە ناوی تێد یۆرگنسن نەناسیوە کە خاوەنی دوکانێکی پاسکیل بووە لە ویلایەتی ئەریزۆنا!

سەرەڕای داواکارییە گشتییەکانی یۆرگنسن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کوڕەکەی و هەوڵەکانی بێزۆس بۆ پەیوەندیکردن بە نامە (بەپێی زانیارییەکان)، دیدارەکەی باوک و کوڕ هەرگیز ڕووی نەدا. یۆرگنسن لە ساڵی ٢٠١٥ لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی نەیتوانی جارێکی تر کوڕەکەی ببینێتەوە.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە