باڤێڵ تاڵەبانی سەبارەت بە دەستوور لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیندراویک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...     باڤێڵ تاڵەبانی سەبارەت بە دەستوور لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیندراویک بڵاو دەکاتەوە

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی، دوێنێ ئێوارەی پێنجشەممە، رایگەیاند، یەکێتی دەیەوێت دەستوورێک لە ھەرێم بونیاد بنرێت کە کۆدەنگی نیشتمانی لەسەر بێت و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و پێشخستنی ئەزموونی ھەرێم دابڕێژرێت و مافی ھاووڵاتی بوون بەرجەستە بکات و لەگەڵ دەستووری عێراقیشدا یەکبگرێتەوە.

بەپێی راگەێندراوێكی نووسینگەكەی، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دەباشان پێشوازیکرد لە وەفدێکی پەرلەمانی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی گاری کێنت.

لە دیدارێکدا گفتوگۆی ھەمەلایەنە کرا لەسەر پرسگەلی سیاسی ، ئەمنی، ئابوورییەکان، کاری پەرلەمان و رۆڵی لە پێشخستنی کۆمەڵگا، چاودێریکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، دەرکردنی یاسا و رێکخستنی ژیانی خەڵک. هەروەها تەئکید لە ھەماھەنگی زیاتر و راوێژ لە نێوان ھەرێم و بەریتانیا کرایەوە بۆ پێشخستنی کاری پەرلەمانی.

بەپێی ڕاگەێندراوەكە، بافڵ تاڵەبانی "گرینگی بوونی دەستووری لە ھەرێم روونکردەوە بۆ وەفدی میوان" و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "دەمانەوێت لە رێگای دەستوورەوە بنەماکانی دەوڵەتداری و دیاریکردنی تایبەتمەندییەکانی دەسەڵاتەکان رێک بخەینەوەو لە رووی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە ژیانی خەڵک باشتر کۆبکەینەوە و ھەموان لە چوارچێوەی دەستوورێکی گەلپەسەند، ماف و ئەرکەکانیان یەکسان بکرێت."

ھاوسەرۆکی یەكیتی ووتیشی"دەیەوێت دەستوورێک لە ھەرێم بونیاد بنرێت کە کۆدەنگی نیشتمانی و رای ھەموو لایەنەکان و خەڵکی لەسەر بێت و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و پێشخستنی ئەزمونی ھەرێم دابڕێژرێت و ھەموان لەسایەیدا وەک یەک بن و مافی ھاووڵاتی بوون بەرجەستە بکات و لەگەڵ دەستووری عێراقیشدا یەکبگرێتەوەو بتوانرێت خزمەتی زیاتری کۆمەڵگەی پێبکرێت."


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە