باڤێڵ تاڵەبانی پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە ... بەڵام ئاخۆ تا چ ئاستێک ڕاست بێت ؟؟؟
پەیامی کورد ... باڤێڵ تاڵەبانی پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە ... بەڵام ئاخۆ تا چ ئاستێک ڕاست بێت
باڤێڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ھه‌موو شێوه‌یه‌ك سیاسه‌تی په‌راوێزخستن و ره‌تكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ ره‌تده‌كه‌نه‌وه، " له‌پێناو مافی گه‌له‌كه‌مان و به‌ھێزی قه‌واره‌ی ھه‌رێم ھه‌موو سازشێكی حزبی ده‌كه‌ین، به‌ڵام سازش له‌ماف و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و خاكه‌كه‌مان ناكه‌ین".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی، له‌چواره‌مین رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ به‌غدا و به‌رده‌وامی دیداره سیاسی و دیپلۆماسییه‌كان، شاندی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی باڤێڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدۆلمه‌ھدی، سه‌ركرده‌ی دیاری عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوی عێراق كۆبونه‌وه.
له‌دیدارێكدا شاندی یه‌كێتی پێزانینی بۆ رۆڵی عادل عه‌بدۆلمه‌ھدی ده‌ربڕی كه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی دیار، دۆستی دێرینی گه‌لی كورد و مام جه‌لال ھه‌میشه له‌به‌ره‌ی داكۆكیكردن بوه له‌به‌دیھێنانی مافه‌كانی كورد و چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی كێشه‌كان.
له‌میانەی دیداره‌كه‌دا شاندی یه‌كێتی جه‌ختیان له زه‌روره‌تی ھه‌ماھه‌نگی و دیدی نیشتمانی ھاوبه‌ش و به‌رده‌وامی گفتوگۆ بونیادنه‌ر له‌نێوان ھه‌رێم و عێراق كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی كێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
باڤێڵ تاڵه‌بانی پێزانینی خۆی بۆ هه‌ڵوێستی سه‌ركرده و ھێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ربڕی كه تێگه‌یشتنیان ھه‌یه بۆ مافه‌كانی كورد و ھاوپشتی به‌دیھێنانی خواسته‌كانی كوردن و رایگه‌یاند، یه‌كێتی نوێ به‌ھه‌مان سیاسه‌ت و رێچكه‌ی حه‌كیمانه‌ی مام جه‌لال به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ھێزه عێراقییه‌كاندا ھاوبه‌ش و ھاوڕا ده‌بین بۆ پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و گرنگه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ و تێگه‌یشتنی ھاوبه‌ش".
ووتیشی، "به‌ھه‌موو شێوه‌یه‌ك سیاسه‌تی په‌راوێزخستن و ره‌تكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، له‌پێناو مافی گه‌له‌كه‌مان و به‌ھێزی قه‌واره‌ی ھه‌رێم ھه‌موو سازشێكی حزبی ده‌كه‌ین، به‌ڵام سازش له‌ماف و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و خاكه‌كه‌مان ناكه‌ین".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە