باکووری کوردستان پاکترین و کەمترین بەرکەوتووی کۆرۆنا تۆمار دەکات

پەیامی کورد     ...    باکووری کوردستان پاکترین و کەمترین بەرکەوتووی کۆرۆنا تۆمار دەکات .

سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی کابینەەکەی لە سەر نەخشەی تورکیا دۆخی مەترسییەکانی کۆرۆنا بە گویرەی ئەو شارەکان ئاشکرایکرد و بڕیاری سست کردنی قەدەغەکردنی ڕاگەیاند .

بە گوێرەی ئەم نەخشەیەی کە بڵاوکراوەتەوە لە سەر ئاستی تورکیا ئەو شوێنەی کە کەمترین بەرکەتووی ڤیرووسی کۆرۆنا تێدا تۆمار کراوە شارەکانی باکووری کوردستان ە .

هەروەها هەر بە گوێرەی ئەم نەخشەیە ی تورکیا سەبارەت بە مەترسییەکانی کۆرۆنا ڕاگەیندراوە ڕەنگی شین باکووری کوردستان ە کە کەمترین بەرکەوتووی کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە . لە هەموو شارەکان کە بە ڕەنگی شین دیارکراوە ژیانی ئاسایی دەست پێدەکاتەوە .

ئەو شارانەی کە بە ڕەنگی شین ئاماژەیان پێکراوە بریتین لە : ئامەد ، ڕۆحا ، مێردین ، شڕناخ ، جۆلەمێرگ ، سێرت ، ئێلیه ، بێدلیس ، وان ، مووش ، ئاگری ، ئێغدر و ئۆشاک  ن . لە دەرەوەی شارەی ئۆشاک هەموو شارەکانی دیکە سەر بە باکووری کوردستانن .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە