باکوو و تەلئەڤیڤ پەیوەندییەکانیان پتەوتر دەکەن

پەیامی کورد    ...  باکوو و تەلئەڤیڤ پەیوەندییەکانیان پتەوتر دەکەن

میدیا جیهانییەکان باس لە ڕێککەوتنی کۆماری ئازەربایجان و ئیسرائیل لە بواری سیستەمی ئاسمانی گواستنەوە و گەیاندن و ئەمنییەتی سایبری دەکەن.

به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی «ئازەرتاج »، « ڕشاد نەبی ئۆف » وەزیری پەرەپێدانی دیجیتاڵ و گواستنەوە و گەیاندنی ئازەربایجان گەشتی بۆ ئیسرائیل کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل چاوپێکەوتن و دانیشتنی ئەنجام دا.

لەم دیدارانەدا گرێبەستی  گواستنەوە و گەیاندنی ئاسمانی لە نێوان کۆماری ئازەربایجان و وەزارەتی تەلئەڤیڤ واژوو کرا.

ئەم گرێبەستە ئاسانکارییەکی یەکجار زۆر لە نێوان گەشتیارانی دوو ووڵات درووست دەکات. «مراو میکائیلی» وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئیسرائیل دڵخۆشی خۆی سەبارەت بە پەیوەندی باشی نێوان دوو ووڵات دەربڕی.

 لەم چاوپێکەوتنەدا، گرێبەستی ئەمنییەتی ئەلیکترۆنی و ڕێکخراوی ئەلیکترۆنی ئیسرائیلی تێکنیوون یش واژوو کرا. قەرار وایە بە گوێرەی ئەم گرێبەستە ناوەندی ئەمنیەتی سایبری باکو لە بەرنامەی جیاوازدا نوێترین داتا و زانیارییەکان لە دامەزراوەی تێکنیوونی ئیسرائیل فێر بێت.

باکوو و تەلئەڤیڤ  پەیوەندییەکی نیزامی و سەربازی بەرفراوانیان هەیە و کۆماری ئازەربایجان بە بەردەوامی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی «شەڕکەری ئاسمانی» و «هارووپ» لە ئیسرائیل دەکڕێت

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە