باڵاترین پلەی خاخام ی ئیسرائیل بۆ کرانەوەی قوتابخانەی یەهوودی یان لە دوبەی سەردانی ئەو ووڵاتە دەکات

پەیامی کورد     ...     باڵاترین پلەی خاخام ی ئیسرائیل بۆ کرانەوەی قوتابخانەی یەهوودی یان لە دوبەی سەردانی ئەو ووڵاتە دەکات

میدیاکانی ئیسرائیلی ڕایانگەیاند کە ئێسحاق یووسف ، باڵاترین پلەی خاخامی یەهوودی یان سەردانی ئیماراتی کردووە و ئەمڕۆ شەممە لە یەکەمین سەفەری ئەو بۆ ووڵاتێکی عەرەبی ، قوتابخانەیەکی دینی یەهوودی یان لە دوبەی دەکرێتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک نووسینگەی ئەم خاخام ە باڵایە جەختی کردەوە کە ئەو ڕۆژی پێنجشەممە بە ئاماژەدان بە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل نیازی سەردانی کردنی ئیماراتی هەیە .

بڕیار وایە ئێسحاق یووسف لە میانەی سەفەرەکەیدا کە تا ڕۆژی یەکشەممە درێژە دەخاینێت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیمارات دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام بدات و قوتابخانەی یەهوودی یان بکاتەوە و " لیفخی دوومان " وەکوو خاخام ی باڵای کۆمەڵگای یەهوودی یان لە ئیمارات دامەزرێنێت .

ئەو لەم سەفەرەدا لە ناوەندی کەمینەی یەهوودی یان ، کەنیسەی بەیت توویلا لە دوبەی و ڕێستۆرانتی کووشیر لە بۆرجی خەڵیفە سەردان بکات .

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە