باڵیۆزخانەی ئیمارات لە بەریتانیا سەبارەت بە دۆخی کچە بێسەروشوێنەکەی موحەمەد بن ڕاشد بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... باڵیۆزخانەی ئیمارات لە بەریتانیا سەبارەت بە دۆخی کچە بێسەروشوێنەکەی موحەمەد بن ڕاشد بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە .
باڵیۆزخانەی ئیمارات لە لەندەن بە ئاماژەدان بەوەی کە شێخە لەتیفە ، کچی موحەمەد بن ڕاشد ئالی مەکتووم ، حاکمی دوبەی لە ماڵێکدا لە ژێر چاودێرییە ڕایگەیاند ڕاپۆرتە میدیاییەکان دەربارەی ئەو نیشاندەر و دەرخەری ئەوەیە کە دۆخەکە ڕاستەقینە نییە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بەیاننامەکەی باڵیۆزخانەی ئیمارات دا هاتووە : بنەماڵەی لەتیفە پشتڕاستی دەکەنەوە کە حاکمی بالای دوبەی بە پاڵپشتی بنەماڵە و پسپۆڕانی پزیشکی لە ماڵەوە ئەویان خستووەتە ژێر چاودێرییەوە . ڕەوەندی باشتر بوونی ئەو هەروەها بەردەوامی هەیە و هیوادارین کە لە کاتی پێویستدا بگەڕێتەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە دۆمینیک ڕاب ، وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانای دوو ڕۆژ پێش نیگەرانی ووڵاتەکەی سەبارەت بە ئەو ڕاپۆرتانەی پەیوەندییان بە فڕاندنی شازادە لەتیفە کچی حاکمی دوبەی یەوە ڕاگەیاندبوو .
لەتیفە بێنت موحەمەد کچی حاکمی دوبەی باوکی خۆی تاوانبار کردووە کە ئەوی لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە هەتاکوو ئێستا بەدیل گرتووە و لە ماڵەوە بەندی کردووە .
هەروەها جێگای ئاماژەدانە کە تاکوو ئێستا هیج ڤیدیۆ یا خود وێنەیەک لە شازادە لەتیفە وە لە لایەن بنەماڵەکەیەوە بلاو نەکراوەتەوە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە