باڵیۆزخانەی ئێران لە ئانکارا بڵاوبوونەوەی هەواڵێک ڕەت دەکاتەوە
پەیامی کورد ... باڵیۆزخانەی ئێران لە ئانکارا بڵاوبوونەوەی هەواڵێک ڕەت دەکاتەوە .
باڵیۆزخانەی ئێران لە ئانکارا بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناردنی هێز لە سووریاوە بۆ ناو خاکی یەمەن لە لایەن ووڵاتەکەیەوە ڕەت دەکاتەوە .
باڵیۆزخانەی ئێران لە ئانکارا هەواڵی بلاوکراوە لە لایەن ئاژانسی هەواڵی ئاناتۆلی سەبارەت بە ڕاگواستنی هێز لە سووریاوە بۆ یەمەن لە لایەن هێزە سەربازییەکانی ئێران ەوە ڕەت کردەوە وڕایگەیاند : ئەم جۆرە ڕاگەیاندنانە نیشانە کەمبوونی زانیارییە لەو ڕاستییە مەیدانییانەی کە بوونیان هەیە .
جێگای ئاماژەدانە ئاژانسی میدیایی گەیاندنی هەواڵی ئاناتۆلی بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک کە گوایە ئێران بۆ بە هێزکردنی توانمەندییەکانی حووثییەکان لە یەمەن ١٢٠ هێزی سووری لە پارێزگای دێرەزۆر بۆ ناو خاکی یەمەن ناردووە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە